سوودانى و حەلبووسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکەن

28-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق هیواى خواست لەدواى هەڵبژاردنەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆککۆمارى تورکیا پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات گەشە بکات و بەرەو پێش بچێت. محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەلەمانى عێراق-یش دەڵێت:"خواستمانە پەیوەندییەکان و هاریکارى نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بێت".
 
رۆژی 28ـى ئایارى 2023 ، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆککۆمارى تورکیا.
 
محەممەد شیاع سوودانى گوتى: "هیوادارین پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و تورکیا  گەشە بکەن و بەرەوپێش بچن و دۆستایەتى و هاریکاریی دوولایەنە بەردەوام بێت".
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور جارێکی دیکە بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە، کە لە دواى جیاکردنەوەی 99.85٪ـی دەنگەکان، ئەردۆغان، 52.2٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناو و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت، کە رکابەرى بوو 47.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
 
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و رایگەیاند، "خواستمانە پەیوەندى و هاریکارى نێوان هەردوولا بەهێزتر بێت لە هەموو بوارەکاندا."
   
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە