دوای زیاتر لە شەش کاژێر زۆرینەی ئەو کەسانە رزگارکران لە تەلەفریکێکی لوبنان گیریانخواردبوو

28-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی تێکچوونی دوو کابینەی تەلەفریکێکی گواستنەوەی گەشتیاران، هێڵی تەلەفریکێک لە یەکێک لە شارەکانی لوبنان لەکارکەوت، دوای هەوڵە فریاگوزارییەکان زۆرینەیان رزگار کراون.
 
نزیک کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، تەلەفریکی شاری جونیای لوبنان لەکارکەوت؛ ستیڤن بەرواری، رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی، هۆکاری وەستانی تەلەفریکەکە تێکچوونی دوو شوێنی هەڵگری گەشتیاران بووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەڤانەکەی رووداو، بەهۆی لەکارکەوتنی تەلەفریکەکەوە 52 کەس گیریانخواردبوو، بەڵام دوای هەوڵە فریاگوزارییەکان، 43 کەسیان بە کرێن رزگارکراون و سێ کەسیان ماونەتەوە، کە سێ کچن و لە یەکێک لە شوێنی هەڵگری گەشتیاراندا گیریانخواردووە.
 
تیمە فریاگوزارییەکانی لوبنان سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو سێ کەسەن؛ تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، (کاژێر 10:30ـی شەو بەکاتی هەولێر) بەهۆی رووداوەکەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.
 
 

 

 
 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە