یەکەم کاروانی سووریاییەکان لەدوای رووخانی ئەسەد کامپی هۆل بەجێدەهێڵێت

29-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
 لە ساڵی 2019ـەوە گەڕانەوەی سووریاییەکان لە کامپەکەوە بۆ زێدی خۆیان دەستیپێکردووە.
لە ساڵی 2019ـەوە گەڕانەوەی سووریاییەکان لە کامپەکەوە بۆ زێدی خۆیان دەستیپێکردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سووریاییەکان کامپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە. ئەمە یەکەم کاروانی گەڕانەوەیانە لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد.
 
شێخمووس ئەحمەد، بەرپرسی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و لەبارەی رۆیشتنی سووریاییەکان لە کامپەکە دەڵێت، "ئەمە یەکەم کاروانە لە کامپی هۆل دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و پڕۆسەکەش لەم کامپە و کامپەکانی دیکەش بۆ ناوچەکانی سووریا بەردەوام دەبێت، هەروەها چاومان لە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی نێوخۆ بۆ ماڵەکانی خۆیان."
 
لەساڵی 2019ـەوە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی سووریاییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە کامپەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد کارەکە وەستا. لەو ماوەیەدا، 24 کاروانی سووریاییەکان کامپەکەیان بەجێهێشت.
 
76 خێزان کە 296 کەس بوون گەڕانەوە. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی بەرپرسانی کامپی هۆل، 16 هەزار و 710 سووریایی لەو کامپەدا دەژین. 
 
محەممەد ئەحمەد، ئاوارەی دێرەزوورە و باس لەوە دەکات، "دۆخی نێو کامپەکە تراژیدییە، خەڵک لەدەست جەنگ هەڵات بۆ نێو دۆخێکی خراپتر. ئێمە داوا لە کاربەدەستان دەکەین کە ئەو ژن و منداڵانەی لەوێ ماون، بگەڕێنەوە بۆ لای کەسوکاریان." 
 
جگە لە گەڕانەوەی سووریاییەکان، تاوەکو ئێستاش 24 کاروانی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق کە زیاتر لە سێ هەزار خێزان بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆی ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق

لە دیمەشق بۆ یەکەم جار نەورۆز وەکو جەژنێکی نیشتمانی پیرۆز کرا

هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."