ئیلهام ئەحمەد: ناوچەکە پێویستی بە جەنگێکی نوێ نییە؛ کورد و عەرەب با لە شەڕ دووربن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە هەردوو گەلی کورد و عەرەب دەکات لە هەر جۆرە شەڕ و ئاژاوەیەک دووربکەونەوە؛ هاوکات پارێزگاری حەسەکەش داوای رێزگرتن لە هێما نیشتمانییەکان دەکات.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئاداری 2026، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار جەژنی نەورۆز لە سووریا بە شێوەیەکی فەرمی پیرۆزکرا، ئەوەش وەک "ئاماژەیەک بۆ پێکەوەژیان و تەبایی" لە ناوچەکەدا.
 
ئیلهام ئەحمەد داواکارییەکی ئاراستەی هەردوو گەلی کورد و عەرەب کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە هەمووان لەم کاتەدا بە خوێنساردی و دانبەخۆداگرتنەوە رەفتار بکەن. راشیگەیاند، "ناوچەکە پێویستی بە جەنگێکی نوێ نییە و دەبێت رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت کە بیەوێت سەقامگیری تێکبدات."
 
لە لایەکی دیکەوە، نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لە پەیامێکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد، رێز لە هێما نیشتمانییەکان بگرن و بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە رەفتار بکەن.
 
پارێزگاری حەسەکە هۆشداری دا کە هەر رەفتارێکی نابەرپرسانە ببێتە هۆی لاوازکردنی یەکگرتوویی و تێکدانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بە تووندی رەتدەکرێتەوە و سەرکۆنە دەکرێت.
 
ئەم گوتانە لە کاتێکدایە، کاژێر 10:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو. 
 
لە کاتی گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد لە حەلەبەوە بۆ عەفرین، ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری تەلڕەفعەت و ئەعزاز لە لایەن دەیان کەسەوە هێرشیان کرایە سەر، ئاڵای کوردستانیان لێ سەندرا و سووتێنرا، سووکایەتییان پێکرا و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێندران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیڤا ماریا میشێلمان، رۆژنامەڤانی ئەڵمانی.

میدیای ئەڵمانیا: 50 رۆژە رۆژنامەڤانێکی ئەڵمانی لە رۆژئاوای کوردستان بێسەروشوێنە

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، رۆژنامەڤانێکی وڵاتەکەیان بە ناوی (ئیڤا ماریا میشێلمان) تەمەن 36 ساڵ، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) بێسەروشوێن بووە. بەگوێرەی گوتەی بنەماڵەکەی، ئەو رۆژنامەڤانە لەلایەن سوپای سووریاوە دەستبەسەر کراوە.