رووداو دیجیتاڵ
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگیدا کە ئێوارەی دووشەممە کرا، پلانێکی نوێی بۆ کەرتی غەززە خستەڕوو و رایگەیاند، پلانەکە "گۆڕانکارییەکە لە بەرنامەی سیاسی و ستراتیژیی ئیسرائیلدا."
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی کردووە، پلانەکە دەرفەتێکی نوێ دەداتە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی بزووتنەوەی حەماس قایل بکەن ئەو رێککەوتنە قبووڵ بکات، کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر خرایەڕوو.
ئیسرائیل پلانەکەی بۆ ئاگربەست پەسند کردبوو، بەڵام حەماس رەتیکردەوە لەبەر ئەوەی پێیوابوو نابێتە هۆی کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە جەنگ.
سەرەڕای کردنەوەی دەرچەیەکی دیکە بۆ دیپلۆماسی، نەتەنیاهوو جەختی کردەوە کە ئیسرائیل "تاوەکو کۆتایی چاوەڕێ ناکات" و رایگەیاند، ماوەیەکی دیاریکراو دەدرێتە لایەنی بەرامبەر بۆ پێشکێشکردنی وەڵامێکی ئەرێنی کە رێگە بە پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا بدات.
لە ئەگەری رەتکردنەوە یان "خاوەخاوکردن"دا ، نەتەنیاهوو نیازی حکومەتەکەی بۆ گرتنەبەری هەنگاوی تاکلایەنە راگەیاند، کە دیارترینیان بریتییە لە لکاندنی خاکی کەرتی غەززە بە ئیسرائیلەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ