حەماس کوژرانی ئەبو عوبەیدەی پشتڕاستکردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی پێشووی باڵی سەربازی بزووتنەوەکەی پشتڕاستکردەوە.
 
لە 31ی ئابی ئەم ساڵدا سوپای ئیسرائیل کوشتنی ئەو بەرپرسەی حەماسی لە شاری غەززە راگەیاندبوو. 
 
رۆژی 31ی ئابی ئەم ساڵ، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئێکس نووسی: "ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی حەماسی تیرۆریست لە غەززە کوژرا." کاتز بۆ ئەو مەبەستە پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کرد. رۆژی دووشەممە، 29ی کانوونی یەکەمی 2025، حەماس هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە. 
 
بە گوێرەی ئیسرائیل، ئەبو عوبەیدە لە هێرشێکی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر گەڕەکی ریمال لە شاری غەززە کوژرا.
 
ئەبو عوبەیدە لە ساڵی 2007ـەوە لە راگەیێندراوە ڤیدیۆیی و دەنگییەکاندا دەردەکەوت. ئەو بەرپرسەی حەماس هەمیشە رووخساری دادەپۆشی و تەنیا چاوی دیاربوون. 
   
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەڵێن، ناوی راستەقینەی ئەو کەسە بریتی بوو لە حوزەیفە سەمیر عەبدوڵڵا کەحلووت و خەڵکی کەمپی جەبالیا بوو لە کەرتی غەززە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە