حیزبوڵڵا: لە 2ـی ئادارەوە 1100 ئۆپەراسیۆنمان دژی ئیسرائیل کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، ژمارەی هێرشەکانیان بۆ "بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل" لە 2ـی ئادارەوە گەیشتووەتە 1100 ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، حیزبوڵڵا، لە راگەیێندراوێکی کورتدا کە میدیای جەنگیی حیزبەکە کە درەنگی شەو بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "موقاوەمە تاوەکو کاتی دەرچوونی ئەم راگەیێندراوە، 1100 ئۆپەراسیۆنی لەدوای دەستپێکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەیەتی." 
 
پێشتر لە هەمان رۆژدا، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیێندراوێکدا ئاماری قوربانییانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و گوتی، لە 2ـی مارسەوە 1238 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3543ـی دیکەش بریندار بوون.
 
حیزبوڵڵا وەک هاوپەیمانی ئێران هاتووەتە نێو هێڵی رووبەڕووبوونەوەی دژی ئیسرائیل و وەک خۆی دەڵێت، "وەک وەڵامێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست و هەروەها گرژییەکانی ئەم دواییەی سەر ئێران و کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکە،" پێگەیەکی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل کردە ئامانج.
 
هاوکات ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان فراوانتر کرد و لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەکانی باشووری بەیرووتی پایتەخت و ناوچەکانی دیکەی باشوور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بۆردوومان کرد، هاوکات دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سنوورداری زەمینی لە باشووری لوبنان کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت بەرز دەبێتەوە. وێنە: ئەسعەد/ شینخوا/ زوما پرێس

کوێت: بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە کارمەندێک کوژرا و 10 سەرباز بریندار بوون

دەوڵەتی کوێت رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئێران بۆ سەر باڵەخانەیەکی خزمەتگوزاری لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و شیرینکردنی ئاو، کارمەندێکی بە رەگەز هیندی گیانی لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیش بەر شوێنەکە کەوتووە.