پاسەوانی نیشتمانیی کوێت: 5 درۆنمان خستە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و چوار درۆن بخەنە خوارەوە.
 
عەمید جەدعان فازڵ جەدعان، گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، "هێزی ئەرک" توانیویەتی ئەو درۆنانە لەو شوێنانەی لەژێر چاودێری و پاراستنی ئەواندایە کۆنترۆڵ بکات و بیانخاتە خوارەوە.
 
گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی "هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش، پاراستنی شوێنە هەستیارەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک."
 
جەدعان فازڵ داوای لە هاووڵاتییانی کوێت کرد، پێویستە پابەندی هەموو رێنماییە ئەمنی و خۆپارێزییەکان بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن.
 
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپا، پۆلیس و هێزی ئاگرکوژێنەوە، لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایشی وڵات بکاتە ئامانج، ئەوەش لە پێناو پاراستنی سەروەری، ئاسایش، سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە