سوپای ئیسرائیل: ژنە سەربازێکی دیلمان لە غەززە رزگارکرد

30-10-2023
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل رزگارکردنی ژنە سەربازێکی دیلمان لە ژێر دەستی حەماس رادەگەیێنێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی ئۆکتۆبەر، سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ''شەوی رابردوو و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە نێو کەرتی غەززە ژنە سەربازێکی دیلمان بە ناوی ئۆری مەقدیش لە ژێر دەستی حەماس رزگارکرد کە لە 7ی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە رفێندرابوو''.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بە بارودۆخی سەربازەکە کراوە و هاتووە ''پشکنینی تەندروستی بۆ ئۆری مەقدیش کراوە و تەندروستیی باشە و لە دوای ئازادکردنی بە کەسوکاری شادبووەتەوە.''
 
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنی ئەو ژنە سەربازە، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێنەی ئۆری لەگەڵ خێزانەکەی بڵاوکردەوە.
 
لە 7ی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشیکردە سەر ناوچەکانی سنووری غەززە و زیاتر لە 1390 ئیسرائیلی کوژران و 239 ئیسرائیلی بە بارمتە گرت، کۆمەڵێک وڵات نێوەندگیری دەکەن بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل و تائێستا حەماس بەبێ مەرج 4 دیلی ئازادکردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە نزیکەی 50 بارمتەی ئیسرائیل لە ئاکامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژراون.
 
لە دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکردوونەتەوە و بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی کەرتەکەش، تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل سەرووی 8 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە خان یونس. وێنە: AFP

وەزیرانی دەرەوەی 8 وڵات: سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە ئاگربەستی غەززە دەکەین

وەزیرانی دەرەوەی 8 وڵاتی زۆرینە موسڵمان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر کەرتی غەززە و پێشلکردنی ئاگربەستیان لەلایەن تەل ئەڤیڤەوە لەگەڵ حەماس کرد. ئەو هەنگاوەی ئەو وڵاتانە دوای ئەوە هات کە چەند رۆژێکە ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی غەززە کردووەتەوە بە بیانووی جموجۆڵ و لەنێوبردنی ژێرخانی حەماس لەو کەرتەدا.