رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی پادشای بەریتانیا و سەرۆکی ئیمارات، لە چوارچێوەی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە دوبەی، بەشداریی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دەکات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوبه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى هاوبه‌شى شا چارڵزى سێيه‌م، پادشاى شانشينى يه‌كگرتووی بەریتانیا و شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى پێشوازيى ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌ى وڵاتان و به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى كارى خێرخوازى و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وايه كه له‌گه‌ڵ كاره‌كانى (COP28)دا، له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى ئيمارات بۆ كۆنفرانس و ده‌سپێشخه‌ريى بازاڕى به‌رده‌وامه‌وه، ساز ده‌كرێت. ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه و ميوانان بانگهێشتى رێوڕه‌سمى ئه‌م ئێواره‌يه كراون كه سبه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى دوو رۆژى يه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات و بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)، گەیشتە شاری دوبه‌ى.
رێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى (COP28)دا دێت كه ئه‌مڕۆ به به‌شداریی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و ميوانانى باڵا و شاره‌زايان ده‌ستپێده‌كات و تا 12ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. تێيدا وڵاتان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره و كه‌ر‌تى تايبه‌ت، لێكۆڵينه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و پلان و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئاستى جيهان، ده‌كه‌ن.
لە دوبەیی ئیمارات لە 30ی تشرینی دووەم تاوەکو 12ی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشداری لە کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن کە بە کۆپ 28 ناسراوە.
کۆپ کورتکراوەی کۆنفرانس پارتییە واتە کۆنفرانسی ئەو لایەنانەی کە لە 1992 واژۆیان لەسەر رێککەوتنی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان کرد؛ ژمارەی 28یش ئاماژەیە بۆ 28ـەمین کۆنفرانس کە لە 31 ساڵی رابردوودا بەستراون.
ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا گەورە و قورسن و پێویستیان بە بڕیار و کرداری بە پەلەیە. ئەمە تێگەیشتنی خودی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کاتێك هەفتەی رابردوو سەردانێكی مەیدانیی بۆ جەمسەری باشوور کرد و توانەوەی لە رادەبەدەری بەستەڵەکانی بینی.
لە کۆپ28ی دوبەی، سووڕانەوە بەرەو وزەی پاک و سفرکردنی گازە گەرمکەرەکان تا 2030 و دابینکردنی پارە لە وڵاتە ساماندارەکان بۆ هەژارەکان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک، مژاری گەرمی 13 رۆژی کۆنفرانسەکە دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ