رووداو دیجیتاڵ
وەزیری گواستنەوەی مالیزیا رایگەیاند، ئەو نەوتهەڵگرە مالیزییانەی رێگەیان پێدراوە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، لە پێدانی ئەو باج و رسووماتە دەبەخشرێن کە لەلایەن ئێرانەوە بەسەر کەشتییەکاندا سەپێنراوە.
ئەنتۆنی لۆک، ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی گەیشتووەتە رێککەوتنێک کە بەگوێرەی ئەوە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی مالیزیا لە کاتی تێپەڕبوونیان بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا، هیچ بڕە پارەیەک وەک باجی تێپەڕبوون بە حکومەتی ئێران نادەن.
تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و بەشێکی زۆری نەوتی وڵاتانی کەنداو و جیهانی لێوە هەناردە دەکرێت.
ئێران لەم دواییانەدا هەوڵی سەپاندنی هەندێک رسوومات و باجی بەسەر ئەو کەشتییانەدا داوە کە بەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن، بەڵام ئێستا مالیزیا بە فەرمی لێخۆشبوونی بۆ کەشتییەکانی لەو باجە وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ