نووسینگەی راگەیاندنی دووبەی: بەهۆی کەوتنی پارچە مووشەکێک چوار کەس برینداربوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دووبەی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنی پاشماوەی تێکشکاندنی ئامانجێکی ئاسمانی لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە، ئاگر لە خانوویێکی چۆڵکراو کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە چوار کەس بە سووکی بریندار بوون.
 
نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دووبەی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمە پەیوەندیدارەکان لە دووبەی مامەڵەیان لەگەڵ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کردووە لە خانوویێکی چۆڵکراو لە ناوچەی بەدەع.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئاگرەکە لە ئەنجامی کەوتنی پارچەیەک کە لە مووشەکێکی تێکشکاو دروست بووە، کە لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە.
 
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان، نووسینگەکە ئاشکرای کردووە کە "بەهۆی رووداوەکە چوار کەس کە لە نزیک خانووەکە بوون بە سووکی بریندار بوون"، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نییە.
 
نووسینگەکە دەڵێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دووبەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و گرتنەبەری رێوشوێنە پێویستەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنێکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)

پەرلەمانی ئیسرائیل گەورەترین بودجەی بەرگری لە مێژووی وڵاتەکەیدا بۆ ساڵی 2026 پەسند کرد

پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت) بودجەی گشتیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2026 پەسند کرد، کە تێیدا گەورەترین بودجە لە مێژووی ئیسرائیلدا بۆ کەرتی بەرگری تەرخان کراوە. لە بەرامبەردا ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە رەخنەی تووند دەگرێ و بە "گەورەترین دزیی مێژوو" ناوی دەبات.