رووداو دیجیتاڵ
هێرشێکی چڕ بۆ سەر شاری تاران بەردەوامە و میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەی ئاژانسی فەرمیی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند، ئەمشەو چەند بەشێکی رێکخراوی دەنگ و رەنگی ئیران، لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کرایە ئامانج.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت، "تیمە تەکنیکییەکانیان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن."
میدیای فەرمیی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، وەشانی سەرجەم کەناڵەکانی سەر بە دەنگ و رەنگی ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
هێرشی بەفراوان و بۆردوومانی چڕی تاران بەردەوامە و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی شاری تاران دەبیسترێن.
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، چەندین شوێن لە گەرەکی شەریعەتی و سێڕێیانی زەرابخانە بە چەندین مووشەکێک کراونەتە ئامانج و دووکەڵێکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە.
هەروەها هێرش کراوەتە سەر چەندین شوێن لە ناوچەکانی نیاوەران، نارمەک و ئەمیرئابادی تاران و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
تاوەکۆ ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ