فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران دیاری کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران دیاری کرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، ئەحمەد وەحیدی لە جێگەی محەممەد پاکپوور وەکو فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دیاریکرا.
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین ناوەندی هەستیاریان کردە ئامانج.
 
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژران. یەکێک لەوان محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بوو.
 
ئەحمەد وەحیدی کێیە؟
 
- ساڵی 1958 لە شیراز لەدایکبووە.
 
- ساڵی 1979 پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە کردووە.
 
- ساڵی 1988 بووە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.
 
- ساڵی 2055 بووە جێگری وەزیری بەرگری.
 
- 2009 کرایە وەزیری بەرگری و تاوەکو 2013 لەو پۆستەدا بوو.
 
- ساڵی 2021 کرایە وەزیری ناوخۆ و تاوەکو 2024 ئەو پۆستەی هەبوو.
 
- لە مانگی 6ی 2025 بووە جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە تاران

سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەی گشتیی سوپاکەی لە تاران راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شاری تاران راگەیاند