رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران: ل نەورۆزدا رۆژانە 50 کەس بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە

01-04-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی نەورۆزدا تێکڕا رۆژانە 50 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە، کەچی لە رۆژانی ئاسایی ساڵدا رۆژانە 15 تاوەکو 20 کەس گیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی 31-03-2023 فەرهاد مێهرایاری، بەڕێوەبەری سەلامەتی و ترافیکی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی رێگەکانی ئێران گوتی، "رێژەی رووداوەکانی هاتووچۆی نەورۆزی ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵی پار 6% زیاتر بووە، بەشی زۆری رووداوەکانی هاتووچۆش لەسەر دەستی شۆفێرە گەنج و بێئەزموونەکان روودەدات."
 
بە گوتەی فەرهاد مێهریاری، 45%ی رووداوەکانی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلە، هۆکاری زۆربەشیان ناستانداردیی ئۆتۆمبێلەکانە، بەشێکی دیکەی هۆکاری رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ کێشەی تەکنیکیی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە.
 
بەڕێوەبەری سەلامەتی و ترافیکی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی رێگەکانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "رێگەوبانەکانیش کێشەیان هەیە، بەڵام لە ماوەی رۆژانی نەورۆزدا هاتووچۆی شۆفێرە بێئەزموونەکان زیاد دەکات و پەلەکردن و دابەزینی ئاستی هۆشیاری هۆکاری دیکەی رووداوەکانی هاتووچۆن."
 
بەپێی راپۆرتی پۆلیسی ئێران، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 666 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆدا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە.
 
کەمال هادیانفەر، سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران باسی لەوە کردووە، بەپێی حەوتەمین پلانی پەرەپێدان، بڕیارە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا 50%ی گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی هاتووچۆ کەم بکەنەوە و تاوەکو نەورۆزی داهاتووش هەوڵدەدەن 10% کەم ببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان

سوپاسالاری پاکستان سەردانی ئێران دەکات؛ ئامانج هەوڵی رێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا

لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی ئیسلامئاباد بۆ نێوەندگیریی لەنێوان تاران و واشنتن دەیاندات، رۆژی هەینی عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان، بەرەو ئێران بەڕێکەوت. ئەمەش رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هیوای خواست بەرەوپێشچوون بەدەست بهێندرێ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بهێنێت