رووداو دیجیتاڵ
ئێران لە پارێزگای کرماشان دەست بە مانۆڕی سەربازی دەکات و بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
محەممەد شەفیعی، قایمقامی قەزای قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026ـەوە سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان و قەزای شیرین دەستپێدەکات.
قایمقامی قەزای قەسری شیرین ئاگاداری هاونیشتمانییانی ناوچەکە دەکاتەوە، ئەگەر گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بوو، ئاسایی بێت بەلایانەوە؛ داواشی کرد هیچ هاونیشتمانییەک سەردانى ئەو ناوچانە نەکات مانۆڕەکەى تێدا بەڕێوەدەچێ.
بە گوتەی قایمقامی قەسری شیرین، مانۆڕەکە لە کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 08:00ـی شەو بەردەوام دەبێ.
شەفیعی گوتی: "بەڕێوەچوونی مانۆڕەکە بۆ باشترکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانە؛" ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانا و هێزی خۆیەوە بەرگری لە سنوورەکانی دەکات.
بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی ئێران لە کرماشان لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا زیاتر بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ