هێڵی ئاسمانیی ئێران گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ دەستپێدەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران-ئیستەنبووڵ دەستپێدەکەنەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی شوبات، گەشتەکانی هێڵی (تاران- ئیستەنبووڵ- تاران) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تارانەوە دەستپێدەکەنەوە.
 
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران رایگەیاندووە، گەشتەکان بە شێوەی چوون و هاتن دەبن و لەم هەفتەیەدا رۆژانە گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان تاران - ئیستەنبوڵ دەکرێت.
 
بە گوێرەی کۆمپانیاکە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تاوەکو رۆژی هەینی 8 گەشتی چوون و هاتن لە نێوان تاران - ئیستەنبووڵ دەکرێت و لە هەر گەشتێکی چوون و هاتندا 500 کەس دەتوانن گەشت بکەن.
 
گەشتەکانی هێڵەکە لە 6ی کانوونی دووەمی 2025ـەوە بەهۆی هەندێک کێشە لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ و وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکان بۆ گەشتەکانی سەر بە کۆمپانیاکە راگیرابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی خۆپێشاندانەکان لە تاران. وێنە: AFP/ئەرشیڤ

هرانا: کوژرانی 6842 کەس لە خۆپێشاندانەکانی ئێران پشتڕاست کراوەتەوە

ئاژانسێکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دا زیاتر لە 6800 کەس کوژراون و نزیکەی 50 هەزار کەسیش دەستگیر کراون. دەشڵێت، "هێشتا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوژرانی 17 هەزار کەسی دیکە دەکەن."