میدیای ئێران: تاران و واشنتن بەفەرمی دەست بە دانوستاندن دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی کردووە بە دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کەیسی ئەتۆمی.
 
ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکەوە پشتڕاستی کردەوە کە پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات دەستپێبکەن.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێشتا کات و شوێنی تەواوی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت دانوستانەکان لە ئاستی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بن.
 
هەر ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە وردی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی دانوستانە ئەگەرییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەکات، بە ئامانجی لادانی سزاکان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، و جەختیشی لەسەر شێوازێکی وشیارانە و کات بۆ دیاریکراو کردەوە.
 
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمریکاوە بە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" راگەیاندبوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە هەر لەم هەفتەیەدا ئەو دانوستاندنانە ئەنجام بدات.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئاکسیۆس، هەریەکە لە تورکیا، میسر و قەتەر کار دەکەن بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەم هەفتەیەدا لە نێوان ستیڤ ویتکۆف و بەرپرسانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانەکانی ئێران.

رێکخراوێک: لە خۆپێشاندانەکانی ئێران کوژرانی 6713 کەس پشتڕاست کراوەتەوە

ئاژانسێکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ ئامارێکی نوێ لەبارەی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، کوژرانی شەش هەزار و 713 کەس بە بەڵگەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە 137ـیان منداڵن. هەروەها زیاتر لە 49 هەزار کەسیش دەستگیر کراون.