رووداو دیجیتاڵ
چەند بنکە و پێگەی سوپای پاسداران لە پارێزگای بووشێهر لە باشووری رۆژئاوای ئێران کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکاندا پێنج پاسدار کوژراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاداری 2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، بنکەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە شاری جەم و بارەگای هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە شاری دێری سەر بە پارێزگای بووشێهر هێرشیان کراوەتەسەر و بە سەختی بۆردوومان کراون.
ئاژانسی نیمچەفەرمیی ئیسنا رایگەیاند، لە هێرشەکاندا پێنج پاسدار کوژراون.
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەرفراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەکە کوژراون، لەوانەش عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە وەڵامدا سوپای پاسدارانیش چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ