رووداو دیجیتاڵ
قەرارگەی ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی سوپای ئێران رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی سێیەمی جەنگیی فڕۆکەوانیی سوپا (هەوانیرۆز) لە شاری کرمان، 13 کارمەندی ئەو بنکەیە کوژراون.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەدا کراوە و تێیدا کۆمەڵێک لە ئەفسەر و کارمەندانی کوژراون.
ناوی کوژراوەکان:
غوڵامعەلی تەهماسەبی، حوجەتولئیسلام ئەکبەر قوربانیزادە، موبین مەهدەوی، رەزا سەلاجەقە، غوڵامحوسێن رەحیمی، یاسر شاهدادی، ئەکبەر ئاریانپوور، موحسین نەقەوی، مەهدی عالی، عەلی ئیبراهیمی، محەممەد وسووقیڕاد، عەلی ئارادمەنش (جەهری) و عەلی زارع.
هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاداری 2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، بنکەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە شاری جەم و بارەگای هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە شاری دێری سەر بە پارێزگای بووشەهر هێرشیان کراوەتەسەر و بە سەختی بۆردوومان کراون.
ئاژانسی نیمچەفەرمیی ئیسنا رایگەیاندووە، لە هێرشەکاندا پێنج پاسدار کوژراون.
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەرفراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەکە کوژراون، لەوانەش عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە وەڵامدا سوپای پاسدارانیش چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ