ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران: بە هۆی هێرشەکانی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا سێ کارمەند کوژراون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی شارەزایان ئێران دەڵێ، بە هۆی هێرشەکانی ئێسرائیل و ئەمریکا سێ  کارمەندی ئەنجوومەنەکە لە قوم کوژراون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 5ی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردوەوە: "بە هۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شاری قوم، سێ کارمەندی نووسینگەی ئەنجوومەنی شارەزایان کوژراون."
 
 راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنەی شارەزایانی ئێران لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە چەند شوێن لە شاری قوم لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل کرانە ئامانج.
 
میدیای ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، هێرشەکە لە کاتێکدابووە، ئەنجوومەنە کە بە مەبەستی هەڵبژاردنی رێبەرێکی نوێ بۆ ئێران لە کۆبوونەوەدا بوون و هەموو ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکە کوژراون.
 
 لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هابەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج رۆژی جەنگدا 962 کەس کوژراون و شەش هەزار و 186 کەسیش بریندار بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە