رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری ئیسفەهان دەڵێ، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگاکە دوو درۆنیان لە جۆری هێرۆن کردووەتە ئامانج و تێکیانشکاندوون.
ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026، ئەکبەر ساڵحی، جێگری پارێزگاری ئیسفەهان بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکدا، سیستمەکانی بەرگریی پارێزگاکە کارا کراون و بە سەرکەوتوویی دوو درۆنی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
بەگوتەی ئەکبەر ساڵحی، درۆنەکان لە جۆری هێرۆنن کە یەکێکە لە ناسراوترین و پێشکەوتووترین درۆنە سیخوڕی و جەنگییەکان.
هێرۆن 45 بۆ 52 کاژێر توانای فڕینی بەردەوامی هەیە و بە کۆکردنەوەی زانیاری، بۆ پێکانی وردی ئامانجەکان، یارمەتیدەرە.
بەگوێرەی راگەیێندراوکانی سوپای پاسداران و سوپای ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 درۆنی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خراونەتە خوارەوە.
جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە و پێی ناوەتە حەوتەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ