بەهۆی بۆردوومانەکانەوە 20 کەس لە شیراز کوژران

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر شاری شیراز، بنکەیەکی فریاکەوتنی خێرا و پارکێک زیانیان بەرکەوت. ئەنجوومەنی پارێزگای فارس دەڵێ، لە بۆردوومانەکەدا 20 کەس کوژراون.
 
رۆژی هەینی 06-03-2026، ئەنجوومەنی پارێزگای فارس بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشێکی چڕی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر گەڕەکی زیباشاری شیراز، لانیکەم 20 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
هاوکات محەممەد جەواد مورادیان، سەرۆکی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای فارس گوتی، لە هێرشەکەدا بنکەیەکی فریاکەوتن و پارکێک زیانی زۆریان بەرکەوتووە و دوو لە کوژراوەکان کارمەندی ئەوانن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆخی تەندروستیی بەشێک لە برینداران ناجێگیرە و تەرمی ژمارەیەک لە کوژراوانیش هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە. 
 
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.
 
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری دامەزراوەی شەهید و کەمئەندامانی ئێران دەڵێت، تاوەکو ئێستا کوژرانی 1230 کەس پشتڕاست کراوەتەوە وشەش هەزار و 186 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە