رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێ بۆ جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا چەکی نوێیان هەیە کە تاوەکو ئێستا بەکارنەهێنراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامادەیی تەواویان بۆ جەنگێکی درێژخایەن هەیە.
ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026، عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل-ئەمریکا رایگەیاند: ''پێویستە دوژمن لە هەر شەپۆلێکی هێرشدا، چاوەڕوانی گورزی کوشندە بێت.''
بەگوتەی عەلی محەممەد نائینی، ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ جەنگێکی درێژخایەن هەیە و ئۆپەراسیۆنەکانیان تاوەکو ''سزادانی'' ئەمریکا و ئیسرائیل بە تووندی بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت: "داهێنان و چەکی نوێی ئێران بەڕێوەن کە هێشتا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارنەهێنراون."
جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە کە پێی ناوەتە حەوتەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ