رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، نیازی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە، بەدوای شەڕەوە نین و ئاشتییان دەوێت.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ هەینی 07-11-2025 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای ئێران، باسی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوای لەبارەی پرسی ئەتۆمی و مووشەکیی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ئاشتیان لەگەڵ جیهان دەوێ، بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە دەستبەرداری هێزەکەیان بەتایبەت مووشەکەکانیان بن.
پزیشکیان رەخنە لەوە دەگرێت کە لە لایەک ئیسرائیل پڕچەک دەکرێت و لە لایەکی دیکە داوا لە ئێران دەکرێت، واز لە مووشەکەکانی بهێنێت و دەڵێت، ئێران واز لە توانای مووشەکیی خۆی ناهێنێت و رێگە بەوە نادات، ئیسرائیل بە ویستی خۆی وەک غەززە بۆردوومانی بکات.
سەرۆککۆماری ئێران باس لەوە دەکات، دەیانەوێ لەم جیهانەدا بە ئاشتی و لە ئاسایشدا بژین، "بەڵام بڕیار نییە بە زەلیلی بژین. بڕیار نییە هەر شتێکیان ویست، بەسەرماندا بسەپێنن و ئێمەش نۆکەرییان بۆ بکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ