ئاژانسی هەواڵی فارس دەڵێ هاوژینی عەلی خامنەیی زیندووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، هاوژینی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران هێشتا لە ژیاندا ماوە. ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر راگەیێندرابوو سێ رۆژ دوای بۆردوومانکردنی نووسینگە و شوێنی مانەوەی خامنەیی، گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-03-2026، ئاژانسی هەواڵیی فارس، نزیکە لە سوپای پاسداران، گیانلەدەستدانی مەنسوورە خوجەستە باقرزادە، هاوژینی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێرانی رەتکردەوە.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەواڵەکانی تایبەت بە گیانلەدەستدانی مەنسوورە خوجەستە باقرزادە کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە، ''ناڕاست'' بوون.
 
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە 2ـی ئاداری 2026، میدیای فەرمیی ئێران گیانلەدەستدانی هاوژینی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، رۆژی شەممە (28ـی شوبات) لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا بریندار بووە و سێ رۆژ دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەستداوە.
 
لە بۆردوومانەکەدا، عەلی خامنەیی، کچێک، زاوایەک، نەوەیەک و بووکێکیشی کوژران.
 
مەنسوورە خوجەستە باقرزادە لەدایکبووی ساڵی 1947ی شاری مەشهەدی پارێزگای خوراسانی رەزەوی و لە بنەماڵەیەکی ئایینی گەورە بوو.
 
مەنسوورە لە ساڵی 1965 لەگەڵ عەلی خامنەیی ژیانی هاوژینی پێکهێنا و خاوەن 6 منداڵ بوون؛ 4 کوڕ و 2 کچ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی ئێران یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە

موجتەبا خامنەیی، کوڕی رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یەکەم پەیامی دا دوای دەستنیشانکردنی وەک رێبەری نوێ، رایگەیاند کە لەسەر رێبازی باوکی بەردەوام دەبێت. جەخت لە بەردەوامیی شەڕ و داخستنی تەنگەی هورمز دەکاتەوە و دەڵێت "تۆڵەی خوێنی باوکم و شەهیدان دەکەینەوە."