رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای نیشتمانیی ئێران هەڕەشە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێ: ''وازتان لێ ناهێنین تاوەکو دان بە هەڵەکانی خۆتاندا نەنێن.''
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-03-2026، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای نیشتمانیی ئێران لە ئێکس، ئاماژەی بە گوتەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، ''دووبارە ترەمپ گوتوویەتی دەبێ لەم جەنگەدا بە خێرایی سەربکەوین.''
عەلی لاریجانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: ''دەستپێکردنی جەنگ ئاسانە، بەڵام کۆتاییپێهێنانی بە چەند تویتێک ناکرێ. وازتان لێ ناهێنین تاوەکو دان بە هەڵەکەی خۆتاندا نەنێن و باجەکەی نەدەن.''
پەیامەکەی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای نیشتمانیی ئێران لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ