رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندەرانی ئێران گەورەترین خۆپێشاندانیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رێکخست و ناڕەزاییان لە دژی حکومەتی وڵاتەکەیان کرد، لە بەرامبەردا دەسەڵاتداران هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بڕی و ژمارەی کوژراوانیش بەهۆی گرژییەکانەوەرووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 45 خۆپیشاندەر کوژراون کە 8یان مێردمنداڵن. تەنیا لە رۆژی چوارشەممەدا 13 کەس کوژراون، کە بە خوێناویترین رۆژ دادەنرێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیرکراون. میدیا فەرمییەکانی ئێرانیش دان بە کوژرانی 21 کەسدا دەنێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدایە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند ئەگەر دەست بە کوشتنی خەڵک بکەن، ئەوا "زۆر بە توندی لێیان دەدەن".
هاوکات مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران داوای "دانبەخۆداگرتن" دەکات.
ناڕەزایەتییەکان کە بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و قەیرانی ئابوورییەوە سەریان هەڵداوە، بەشێکی زۆری وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر داوای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستان و سنە و ورمێ بەڕێوەچوو و دووکان و بازاڕەکان داخران.
هەروەها رەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران شەوی رابردوو داوای فراوانکردنی مانگرتنەکانی کردووە و چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە هەندێک ناوچە پەیکەری قاسم سولەیمانی شکێنرا. رێکخراوە چاودێرەکان دەڵێن، ئێران لەژێر پچڕانی تەواوەتی ئینتەرنێت دایە.
هەروەها رەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران شەوی رابردوو داوای فراوانکردنی مانگرتنەکانی کردووە و چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە هەندێک ناوچە پەیکەری قاسم سولەیمانی شکێنرا. رێکخراوە چاودێرەکان دەڵێن، ئێران لەژێر پچڕانی تەواوەتی ئینتەرنێت دایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ