ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: خۆمان بە دەستەوە نادەین

08-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، بەرگریی وڵاتەکەی لە جەنگدا، رۆژانە ملیارێک دۆلار تێچووی بۆ ئەمریکا هەبووە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''هەر وڵاتێک بیەوێت گورز لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێمە بدات، بەرپەرچیان دەدەینەوە.''
 
بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 08-03-2026، عەلائەدین بروجێردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەبارەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: ''ئەوان هێشتا گەلی گەورەی ئێمەیان نەناسیوە کە بە هیچ شێوەیەک خۆبەدەستەوەدەر نییە.''
 
عەلائەدین بروجێردی ئاماژەی بە کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە و گوتی: ''بێگومان تۆڵەکردنەوەی خوێنی رێبەر ئەرکمانە، نەوەک تەنیا بۆ هێزە چەکدارەکان، بەڵکو بۆ تەواوی گەلەکەمان''.
 
بەگوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەرگریی وڵاتەکەی و جەنگ، تێچووی زۆری بۆ ئەمریکا هەبووە، ''بەرگریی ئێمە رۆژانە یەک ملیار دۆلار زیانی لە ئەمریکا داوە. بۆیە، خۆڕاگریمان جیا لە گورزێکی سەربازی، گورزی قورسی ئابووریشی لێداون''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا عەلائەدین بروجێردی هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان تێدایە و دەڵێت: ''هەر وڵاتێک بیەوێت گورز لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێمە بدات،  بەرپەرچیان دەدەینەوە. ئەوان لە بەرامبەر وڵاتێکدان کە ناتوانن بە هێزی سەربازی هێرشی بکەنە سەر، بۆیە خەریکە پاشەکشە [ـی ئەمریکا] دەبینین.''
 
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران پێ دەنێتەوە نۆیەم رۆژەوە کە 28ـی شوبات بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش چەندین جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران. وێنە میدیای ئێڕان

ئێران: ژێرخانی ستراتیژیمان پارێزراون

بەرگریی شارستانیی ئێران دڵنیایی دەداتە خەڵک ژێرخانە هەستیارەکان لە ئاستێکی بەرزی بەرگریدان و هۆشداریش دەدات هێرشکارەکان "باجێکی قورس" دەدەن.