رووداو دیجیتاڵ
موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی وەک رێبەری نوێی وڵاتەکە دەستنیشان کرا و شوێنی باوکی گرتەوە.
ئەم بڕیارە بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئێران پەسندکرا و دواتر بڵاوکرایەوە. ئێستا موجتەبا خامنەیی تەمەن 56 ساڵان سێیەمین رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
موجتەبا پێشتر هیچ پۆستێکی فەرمی لە حکومەتدا نەبووە، بەڵام بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی پشت پەردەی بڕیارە سیاسی و ئەمنییەکانی ئێران دادەنرا.
موجتەبا خامنەیی کێیە؟
چەند خولەکێکە رێبەری نوێی ئێرانە.
- لە 8ـی ئەیلوولی 1969 لە شاری مەشهەد لەدایکبووە و دووەم منداڵی عەلی خامنەییە لەنێوان 6 منداڵەکەیدا.
- خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەی ئایینیی عەلەوی لە تاران تەواو کردووە.
- لە تەمەنی 17 ساڵیدا و لە کاتی جەنگی ئێران و عێراق، بۆ ماوەیەکی کورت لە سوپادا خزمەتی کردووە.
- لە ساڵی 1999 چووەتە شاری قوم بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئایینی؛ جێگەی سەرنجە کە تاوەکو ئەو کاتە جلی پیاوانی ئایینیی نەپۆشیوە.
- بە پێچەوانەی باوکییەوە، زۆر کەم لە میدیاکان دەرکەوتووە، هیچ پۆستێکی حکومی فەرمی نەبووە و چاوپێکەوتن یان گوتاری گشتی ئەنجام نەداوە.
- بەپێی ویکیلیکس، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا وەک "دەسەڵاتی پشت پەردە" و سەرکردەیەکی "بەتوانا و خاوەن هێز" لەنێو کۆماری ئیسلامیی ئێران باسیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ