ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ هێزە ئەمنییەکان: هیچ نەرمییەک بەرامبەر خۆپێشاندەران مەنوێنن

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکەی بە "پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا" ناودەبات، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی داد دەکات، "هیچ نەرمییەک" بەرامبەر خۆپێشاندەران نەنوێنن.
 
ئەمڕۆ هەینی 9ی کانوونی دووەمی 2026 میدیای فەرمیی ئێران راپۆرتێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "رووداوەکانی ئەم دواییانە هەرچەند ناڕەزایی بوون بەرامبەر ناسەقامگیریی بازاڕ، بەڵام بە ئاراستەکردن و پلانی دووژمنی زایۆنی (ئیسرائیل) بوو بە گۆڕەپانێک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا سەلمێنەری ئەوەن کە "ئەو دوو رژێمە بەیەکەوە پلانی هاوبەشیان هەیە بۆ تێکدانی ئاسایش و ژیانی خەڵک."
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژەی بە سووتاندن و سووکایەتیکردن بە ئاڵای وڵات و سیمبولەکان کردووە و دەڵێت، "هیچ ئێرانییەکی خاوەن رەوشت رێگە بە سووکایەتی بە پەیکەری قاسم سولەیمانی نادات، کە هێمای خۆڕاگرییە؛ لەوەش خراپتر بسووتێندرێت."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزەکان لەپاڵ خەڵکدا "پلانی تێکدانی ئاسایش لەلایەن رژێمی زایۆنی و باوەگەورەکەی (ئەمریکا) پووچەڵ دەکەنەوە"، جەختیش دەکاتەوە کە "هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادوەری هیچ نەرمینواندنێکیان لەگەڵ تێکدەران نابێت."
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوتارێکدا خۆپێشاندەرانی بە ''بەکرێگیراوی بیانییەکان'' ناوبرد و گوتی: ''کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خوێنی سەدان هەزار مرۆڤ هاتووەتە سەر دەسەڵات و لە بەرامبەر کەسانی تێکدەردا نەرمی نانوێنین.''
 
28ی کانوونی یەکەمی 2025 ناڕەزاییەکان لە ئێران بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 27 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە. هاوکات رۆژی پێنجشەممە، 8ی کانوونی دووەم، مانگرتنی گشتی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو و دووکان و بازاڕەکان داخران.
 
لەگەڵ قووڵبوونەوەی گرژییەکان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، لە دوێنێ شەوێوە رێکخراوەکانی چاودێریی تۆڕی ئینتەرنێت لەوانەش نێتبلۆکس، پچڕانی سەرانسەریی ئینتەرنێتیان لە ئێران پشتڕاست کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەشداریی ژنان لە خۆپێشاندانەکانی زاهیدان لە ئێران

خۆپێشاندان لە زاهیدان؛ ژنانیش بەشدارن و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن

لەدوای نوێژی هەینی لە شاری زاهیدان خۆپێشاندان دەستیپێکردەوە و تێیدا ژنانی بەلووچ بە حیجابەوە شانبەشانی پیاوان بەشدار بوون. هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا