دوو رۆژە ئینتەرنێت لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڕاوە

10-01-2026
ئاماژەیە بۆ نەمانی هێڵی ئینتەرنێت
ئاماژەیە بۆ نەمانی هێڵی ئینتەرنێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەرمەی خۆپێشاندانەکاندا، حکومەتی ئێران دوو رۆژە ئینتەرنێتی لە سەرتاسەری وڵات و رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە. دامەزراوەی نێتبلۆکس دەڵێت، ئامانج لەم کارە "سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانە."
 
شەوی پێنجشەممە لەگەڵ فراوانبوونی خۆپێشاندانەکان لە تاران و چەندین گەورەشاری دیکە، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ناکاو پچڕان. لەو کاتەوە تەنیا پەیج و هەژمارەکانی میدیای فەرمیی حکومەت نوێ دەکرێنەوە. کۆمپانیاکانی چاودێریی ئینتەرنێت ئەم پچڕانە بە "بەرنامە بۆ داڕێژراو" لەلایەن حکومەتەوە ناودەبەن.
 
کۆمپانیای سەنسیس (Censys)ـی کۆریای باشوور لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە دابەزینی بەرچاوی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئێران کردووە و دەڵێت: "دابەزینێکی بەرچاوی هاوبەشانمان لە IPv6 و IPv4 بەدیکردووە کە پێشتر لە ئێران بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بوون."
 
هەروەها راداری کڵاودفلەیر (Cloudflare Radar) کە چاودێریی ترافیکی ئینتەرنێت دەکات، بڵاویکردەوە کە کاژێر 20:00ـی ئێوارەی پێنجشەممە بەکاتی تاران، بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەخێرایی رووی لە دابەزین کردووە و دوای 30 خولەک نزیکەی 90% دابەزیوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن. شەوی هەینی بەشێک لەو کەناڵانەی رووماڵی ناڕەزایەتییەکانیان دەکرد، رایانگەیاند کە لە رێگەی ئینتەرنێتی "ستارلینک"ـەوە توانیویانە دەستیان بە تۆڕەکە بگاتەوە و دەستیان بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی خۆپێشاندانەکان کردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی رابردووی ئێران

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: 3700 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کار لەسەر ئامادەکردنی ئاماری تەواوی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان دەکەن؛ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئاساییکردنەوە یان بەردەوامیی بڕانی ئینتەرنێت دەدات