کوڕی سەرۆککۆماری ئێران: موجتەبا خامنەیی "سەلامەتە"

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی وڵاتەکە "سەلامەتە"، ئەوە لەکاتێکدایە رۆژنامەیەکی ئەمریکی باس لە برینداربوونی دەکات.

یوسف پزیشکیان، کە هاوکات راوێژکاری حکومەتە، لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، "هەواڵی ئەوەم بیست کە بەڕێز موجتەبا خامنەیی بریندار بووە. لە چەند هاوڕێیەکم پرسی کە پەیوەندییان هەبوو و پێیان گوتم، سوپاس بۆ خودا، سەلامەتە."

موجتەبا خامنەیی دوای ئەوە بووە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کە باوکی، عەلی خامنەیی لە 28ی شوبات لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران کوژرا، کە ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.

موجتەبا خامنەیی تەمەنی 56 ساڵە و کەمتر لە بۆنە فەرمییەکاندا دەبینرێ. لەو کاتەوەی رۆژی یەکشەممە وەک رێبەری باڵا دیاریکراوە، هێشتا هیچ گوتارێکی پێشکێش نەکردووە و هیچ راگەیێندراوێکی نووسراوی بڵاونەکردووەتەوە. پێشتر تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵات بە "کەمئەندامی جەنگی رەمەزان" ناوی بردبوو، بەڵام جۆری بریندارییەکەی روون نەکرابووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا لە زاری سێ بەرپرسی ئێرانییەوە بڵاوی کردەوە، موجتەبا خامنەیی "بریندار بووە، لەوانەش برینداری لە قاچی"، بەڵام هۆشی لای خۆیەتی و لە شوێنێکی "تەواو پارێزراودایە" و پەیوەندییەکانیشی سنووردار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

عێراقچی بۆ گوتێرێز: هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین پێشهاتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد. میدیای ئێران دەڵێت، "عێراقچی بە گوتێرێزی گوتووە، هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین."