رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە چوارەم گەڕی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەگاتە مەسقەت. چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ چارەنووسساز بن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سازش لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناکەن؛ هاوکات ستیڤ ویتکۆف، سەرۆکی شاندی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەم گەڕی دانوستاندنە بەرهەمدار نەبێت، ئەوا واشنتن دەکشێتەوە و "رێگەی دیکە" دەگرێتەبەر.
مەرجی ئەمریکا بۆ ئێران ئەوەیە واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت و بنکەکانی نەتەنز، فۆردوو و ئەسفەهان هەڵبوەشێنێتەوە.
بەڵام عێراقچی پێش ئەوەی بەرەو عومان بەڕێبکەوێت لە ڤیدیۆیەکدا گوتی، "تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم یەکێکن لە شکۆمەندی و دەستکەوتەکانی نەتەوەی ئێران." جەختیشی کردەوە، بنکە ئەتۆمییەکان و پیتاندنی یۆرانیۆم "سازشیان لەسەر ناکرێت."
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان هەیە کە ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی بێت، بەڵام تاران بەردەوام ئەو تۆمەتەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، تاکە ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە، ئەگەر تاران بە رێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار نەکات، ئەوا ئێران بۆردوومان دەکات.
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، عێراقچی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە عومان و لە ئێستاوە "تیمێکی تەکنیکی بۆ دابینکردنی راوێژی پێویست لە مەسقەتە."
بەڵام بەقائی دەڵێت، ئەمڕۆ شاندی ئێرانی "هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران، پاراستنی دەستکەوتە بەنرخەکانمان لە بواری وزەی ئەتۆمیی ئاشتییانە و لە هەمان کاتدا لابردنی سزاکان."
چوارەم گەڕی دانوستاندنەکان بڕیاربوو لە 3ی ئایار لە رۆما بکرێت، بەڵام عومانی نێوەندگیر رایگەیاند، لەبەر "هۆکاری لۆجستی" دواخرا.
دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 ئەمریکای لە رێککەوتنێکی ئەتۆمی کشاندەوە کە لە ساڵی 2015 لە لایەن ئێران و زلهێزەکانی جیهان واژۆی لەسەر کرابوو.
بە گوتەی ویتکۆف، ئێستا سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت "رێککەوتنێکی بەهێزتر" لەوە لەگەڵ تاران بکات، بە جۆرێک کە رێگە بە تاران بدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکاربێنێت و ئەو توانای دروستکردنی یۆرانیۆمی پێویست بۆ بۆمبی ئەتۆمی نەمێنێت.
ویتکۆف سێ رۆژ لەمەوبەر بە پێگەی برایتبارتی ئەمریکی گوت: "ئێمە هەڵوێستی خۆمان روونکردووەتەوە. نابێت ئێران بۆمبی [ئەتۆمی] هەبێت. ئەوانیش لە وەڵامدا رایانگەیاندووە کە نایانەوێت. بۆیە ئێمە بۆ مەبەستی ئەم گفتوگۆیە، قسەکەیان بە راست وەردەگرین و وای دادەنێین کە ئەمە بیرکردنەوەی راستەقینەی ئەوانە. ئەگەر بە راستیان بێت، ئەوا دەبێت دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبوەشێندرێنەوە. نابێت ئامێری سێنتەرفیوجیان هەبێت."
یتکۆف رایگەیاند: "باوەڕمان وایە نابێت پیتاندنی یۆرانیۆمیان هەبێت، نابێت ئامێری سێنتەرفیوجیان هەبێت، نابێت هیچ شتێکیان هەبێت کە رێگەیان پێبدات چەک دروست بکەن. ئێمە باوەڕمان بە هەموو ئەوانە هەیە."
ویتکۆف هۆشداریشی دا کە کارێکی "ناژیرانە" دەبێت بۆ ئێرانییەکان ئەگەر بیانەوێت پشوودرێژی "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ تاقی بکەنەوە،" و باوەڕی وایە "هیچ بژاردەیەکیان نییە" جگە لە قبووڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ رێککەوتنێکی ئەتۆمی.
هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا "رێککەوتنێکی خراپ" قبووڵ ناکات و ئەگەر "زۆر بەهێز نەبێت" وازی لێدەهێنێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ