وەزارەتی وزەی ئێران: زیاتر لە 170 هێرش کراوەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای تاران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی وزەی ئێران رایگەیاند، سەرەڕای زیاتر لە 170 هێرش بۆ سەر ژێرخانی کارەبا تەنیا لە تارانی پایتەخت، رەوتی دابینکردنی وزە بەردەوامە و هیچ گرفتێکی بنەڕەتی لە گەیاندنی کارەبا بە هاووڵاتیان نییە.
 
مستەفا رەجەبی مەشهەدی، سەرپەرشتیاری جێگری کاروباری کارەبا و وزە لە وەزارەتی وزەی ئێران رایگەیاند: "رەوتی دابینکردنی کارەبا بەردەوامە و لەم کاتەدا هیچ کێشەیەکمان نییە." ئاماژەی بەوەش کرد کە لووتکەی بەکارهێنانی کارەبا لە شەواندا گەیشتووەتە زیاتر لە 42 بۆ 43 هەزار مێگاوات و لە رۆژانیشدا لە دەوروبەری 38 هەزار مێگاواتە. 
 
لەبارەی کاریگەریی هێرشەکانەوە رەجەبی مەشهەدی ئاشکرای کرد، تەنیا لە تارانی گەورە، زیاتر لە 170 رووداو بەهۆی هێرشەکانەوە تۆمارکراون. لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتیش بە هەمان شێوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشتووە. 
 
گوتیشی: "تیمە تەکنیکییەکان دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکان ئامادە بوون و توانیویانە کێشەکان چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان بگەڕێننەوە."
 
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە ناوچە جیاوازەکانی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بوونەتەوە، کە بەشێک لە ژێرخانە خزمەتگوزارییەکانیان کردووەتە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکێکی ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران: تەنیا کاتێک کۆتایی بە جەنگ دەهێنین دووژمن خۆبەدەستەوە بدات

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانیاندا لەژێر ناوی "بەڵێنی راست 4"، چەندین بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە کوێت و بەحرێن کردووەتە ئامانج و دەڵێت: "تەنیا بە تەسلیمبوونی تەواوەتی دوژمن کۆتایی بە جەنگ دەهێنین."