رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند هەر کەشتییەک بیەوێت لە تەنگەی هورمز تێبپەڕێت، دەبێت مۆڵەت لە ئێران وەربگرێت،چونکە بێ ئەو مۆڵەتە کەشتییەکان پەکدەخەن .
عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریاییی سوپای پاسداران، لە پۆستێکیدا لە ئێکس، سەبارەت بە ئاسایشی هاتووچۆ لە تەنگەی هورمز، بە تەنزەوە نوسیویەتی: "ئایا دڵنیایی درابوو بە کەشتییەکان بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز؟"
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران ئاماژەی بە ناوی دوو کەشتی کرد و دەڵێت: "پێویستە ئەم پرسیارە لە تیمی کەشتییەکانی (Express Rome) و (Maersk Naree) بکرێت، کە ئەمڕۆ متمانەیان بە 'بەڵێنە پووچەکان' کرد و گوێیان بە ئاگادارییەکانمان نەدا و ویستیان لە تەنگەکە تێپەڕ بن، بەڵام راگیران."
فەرماندەی هێزی دەریاییی سوپای پاسداران جەختی لە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەسەر تەنگەی هورمزدا کردەوە و رایگەیاند: "هەر کەشتییەک بیەوێت لەم تەنگەیە تێپەڕ بێت، دەبێت مۆڵەت لە ئێران وەربگرێت."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان ئاڵۆزییەکان لە ئاوەکانی کەنداو گەیشتوونەتە لوتکە و ئێران وەکو کارتێکی گوشار، چاودێرییەکی توند دەخاتە سەر هاتووچۆی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە تەنگەی هورمز.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ