بانکی ناوەندیی ئێران: سەرجەم پارە بلۆککراوەکانمان لە کۆریای باشوور ئازادکرا

12-08-2023
هیدایەت جان
نیشانەکردن ئێران کۆریای باشوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت، سەرجەم پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور ئازادکراوە و تاران دەتوانێت ئەو پارەیە بۆ پێداویستیی پزیشکی و ئەو کەلوپەلانە خەرج بکات، کە گەمارۆکانی ئەمریکا نایانگرێتەوە.
 
رۆژی شەممە 12ـی ئابی 2023 محەممەدڕەزا فەرزین، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند "تیمی دیپلۆماسیی بانکی ناوەندی، بۆ ئازادکردنی سەرجەم داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لە بانکەکانی ئەو وڵاتەدا، توانی لەگەڵ کۆریای باشوور رێکبکەوێت."
 
ساڵی 2011 کۆریای باشوور نزیکەی حەوت ملیار دۆلار پارەی خستە سەر هەژمارێکی تایبەتی ئێران لە بانکەکانی ئەو وڵاتە، کە زیاتر پارەی نەوت بوو. بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت؛ "ئەوکاتە، پارەکە کرا بە وۆنی کۆری و خرایە سەر هەژمارەکەمان لە کۆریای باشوور، بەڵام لە ماوەی ئەو 12 ساڵەدا کە پارەکە دەستی بەسەردا گیراوە، نەک هیچ سوویەکی نەچووەتەسەر، بەڵکو بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی کۆرییەوە، نزیکەی یەک ملیار دۆلار زیانیشمان بەرکەوتووە."
 
محەممەدڕەزا فەرزین گوتی "بڕیارە لەم رۆژانەدا، سەرجەم ئەو پارەیە بچێتە سەر هەژماری شەش بانکی ئێران لە وڵاتی قەتەر. ئێران دەتوانێت ئەو پارەیە بۆ کڕینی سەرجەم ئەو کاڵایانە خەرج بکات، کە سزاکانی ئەمریکا نایانگرێتەوە."
 
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران دووپاتیکردەوە، بەمنزیکانە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە چەندین وڵاتی دیکەشدا ئازاددەکرێن.
 
لێدوانی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئێران لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە (10ـی ئاب)، نووسینگەی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ "دوای دوو ساڵ دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتن بە ناوبژیوانیی وڵاتی سێیەم، هەردوولا لەسەر گۆڕینەوەی پێنج زیندانی رێککەوتن، واتا ئێران پێنج زیندانی ئەمریکا ئازاد دەکات، لەبەرامبەردا ئەمریکا پێنج زیندانی ئێرانی ئازاد دەکات و رێگە بە بانکەکانی کۆریای باشوور دەدات پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکەن". 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی رابردووی ئێران

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: 3700 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کار لەسەر ئامادەکردنی ئاماری تەواوی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان دەکەن؛ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئاساییکردنەوە یان بەردەوامیی بڕانی ئینتەرنێت دەدات