رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران باس لە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیەوە دەکات.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە: "سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانی دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بخاتە خوارەوە و فڕۆکەوانی یەکێک لە فڕۆکەکان بە بارمتە بگرێ."
ئاژانسەکە باسی لە جۆری فڕۆکە تێکشکاوەکان نەکردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، ئەو فڕۆکەوانەی بە بارمتە گیراوە ژنە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. هێرشەکان دوای ئەوەش بەشێوەی جیاواز بەردەوام بوون.
ئەمشەویش ئێران لە رێگەی مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
کەمێک لەمەوبەریش سوپای ئیسرائیل رەتی کردەوە هیچ فڕۆکەیێکیان خرابێتە خوارەوە و هیچ فڕۆکەوانێکیشیان دەستگیر کرابێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ