پزیشکیان بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل: بە وەڵامێکی بەهێز دوژمن لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەکەینەوە

13-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەڵێت، ''لە بەرامبەر ئەو تاوانکارییەدا بێدەنگ نابین''؛ گوتیشی، وەڵامێکی بەهێز و رەوای هێرشەکە دەدەنەوە.
 
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل و کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات لە بەرامبەر ئەو تاوانکارییەدا بێدەنگ نابن و وەڵامی بەهێز و رەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوژمن لە کردەوە نەشیاوەکەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە."
 
مەسعود پزیشکیان داوا لە خەڵک دەکات خۆیان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و هەواڵی نافەرمی سەبارەت بە دۆخەکە بپارێزن، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە جەنگی دەروونی.
 
بەگوتەی بەرپرسان لە تاران، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەیێکی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی، زانای ئەتۆمی و خەڵکی سڤیل کوژراون.
 
محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و فەرەیدوون عەباسی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی وڵاتەکە دیارترینی ئەو کەسانە بوون کە لە هێرشەکەدا کوژران.
 
ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی قەرارگای خاتەمولئەنبیای ئێران

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئیمارات

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئیمارات کرد و رایگەیاند، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک لە خاکی ئەو وڵاتەوە بۆ سەر دوورگەکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانیان شاری رەئسل خەیمەی ئیمارات دەکەنە ئامانج