رووداو دیجیتاڵ
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، دەخاتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە راگەیێندراوی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دیموکراتدا هاتووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسیاری هەموو قەیرانەکانی ئێستا و ئەو دۆخەیە بەسەر وڵاتدا سەپاوە".
حیزبی دیموکرات لە راگەیێنراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە، کە ئەمە شەڕی گەلانی ئێران نییە، بەڵکو "شەڕی دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامییە."
راگەیێندراوەکە ئاماژە بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵانی رابردوو دەکات، کە دژ بە دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆی ئێراندا کراون. هەروەها باس لە خراپی دۆخی ئێران دەکات لە رووی ئابووری، ژینگەیی و قەیرانەکانی دیکە دەکات.
بەرەبەیانی 13ـی حوزەیران، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و چەندین شوێنی کردە ئامانج، هەروەها چەند بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی کوشت، لەو کاتەوە پێکدادانی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 3"ی راگەیاند، بە چەند قۆناخ و بە دەیان مووشەک و درۆن هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل. تاوەکو ئێستاش پێکدادانەکان بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ