وەزیری کاری ئێران: تاوتوێی زیادکردنی مووچەی کرێکاران دەکەین

17-12-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کاری ئێران رایگەیاند، پلانیان هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەست بە کۆبوونەوەکان بکەن بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی مووچەی ساڵی داهاتووی کرێکاران و دەڵێت، "رێژەی هەڵاوسان لەبەرچاو دەگرین."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025، ئەحمەد مێیدەری، وەزیری کاری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەستەی وەزیرانی حکومەتی وڵاتەکە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ نوێنەرانی خاوەنکاران و کرێکاران کۆببنەوە؛ ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی پرسی زیادکردنی مووچەی کرێکارانە بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک.
 
بەگوێرەی یاسای کار لە ئێران، ساڵانە بەر لە هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی/هەتاوی، ئەنجوومەنی باڵای کار کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی کەمترین کرێی کرێکاران.
 
وەزیری کاری ئێران ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکاندا سەرجەم پێشنیاز و بۆچوونە جیاوازەکان دەخەنەڕوو و دوای هەڵسەنگاندن بڕیاری لەسەر دەدەن.
 
سەبارەت بە میکانیزمی زیادکردنەکە، ئەحمەد مێیدەری گوتی: "لە پەرلەمان یاسایەک هەیە کە داوا دەکات لانیکەم بە رێژەی هەڵاوسان مووچە زیاد بکرێت. ئێمە ئەو یاسایە لەبەرچاو دەگرین کە ئێستا لە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت و دوای هەڵسەنگاندنی هەموو بابەتەکان، روون دەبێتەوە کە چۆن دەتوانین پرسەکە لەگەڵ کرێکاران و خاوەنکارەکان بەرەو پێشەوە ببەین."
 
لە ئێران، ئەنجوومەنی باڵای کار کە لە نوێنەرانی وەزارەتی کار (حکومەت)، خاوەنکاران و نوێنەری کرێکاران پێکدێت، بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی کرێکاران دەدات.
 
ساڵی رابردوو، دوای چەندین گەڕی دانوستاندن لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بڕیاردرا مووچەی کرێکاران بە رێژەی 45٪ زیاد بکرێت و لانیکەمی مووچەیان بە 13 ملیۆن و 400 هەزار تمەن دیاریکرا؛ بڕێک کە کرێکاران بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و بەرزیی هەڵاوسانەوە بە کەمی دەزانن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.