وەزیری رێگەوبانی ئێران: لە دوو ساڵدا هێڵی شەمەندەفەری کرماشان- خوسرەوی تەواو دەکرێت

16-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران دەڵێت، هەوڵدەدرێت رێگەی ئاسنینی کرماشان - خوسرەوی لە کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو بکرێت، گوتیشی، ''پڕۆژەکە رۆڵی بەرچاوی لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق دەبێت.''
 
ئێوارەی پێنجشەممە 15-05-2025، فەرزانە سادق مالواجێرد، وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران سەردانی رێگەی ئاسنینی کرماشان - خوسرەوی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و رایگەیاند، ''یەکێک لە گرنگترین پڕۆژە ترانزێتییەکانە کە رۆڵی بەرچاوی لە بەستنەوەی ئێران بە عێراق و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ترانزێتی کاڵا دەبێت.''
 
فەرزانە سادق گوتی: ''هەوڵ دەدرێت رێگەکە لە ماوەی لە کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت خەڵکەوە''.
 
بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە زیاتر لە 30 تریلیۆن تمەن پێویستە. بەگوتەی وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران، ''بە رەزامەندیی رێبەر، گوژمەی تەواوکردنی پڕۆژەکە لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی دابین دەکرێت''.
 
رێگەی ئاسنینی کرماشان - خوسرەوی بە بەستنەوەی پارێزگای کرماشان بە عێراق، کاریگەرییەکی زۆری لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ مەزارگەکانی عێراق دەبێت.
 
درێژیی رێگەکە نزیکەی 263 کیلۆمەترە و بەشێکە لە رێگەی ئاسنینی ئەراک، کرماشان، خوسرەوی و بەغدای نێوان ئێران و عێراق کە لە ساڵی 2001ـوە کاری لەسەر دەکرێت.  
 
کرماشان چوار دەروازەی سنووری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە. دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شوشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان و دەروازەی سنووریی خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران. وێنە میدیای ئێڕان

ئێران: ژێرخانی ستراتیژیمان پارێزراون

بەرگریی شارستانیی ئێران دڵنیایی دەداتە خەڵک ژێرخانە هەستیارەکان لە ئاستێکی بەرزی بەرگریدان و هۆشداریش دەدات هێرشکارەکان "باجێکی قورس" دەدەن.