ئێران: ئامانجی نەتەنیاهوو لە هێرشەکە شکستهێنان بوو بە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا

16-06-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دژایەتی رێککەوتنی وڵاتەکەی و ئەمریکای کردووە. دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ شکستهێنان بە رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە جەنگ کرد. 
 
رۆژی دووشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئامانجی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەستکردن بە جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەی لە ئێکس بڵاویکردەوە، "ئامانجی نەتەنیاهوو لە هێرشکردنە سەر ئێران بۆ شکستهێنان بووە بە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا". دەشڵێت، پێش جەنگ "ئێران و ئەمریکا لەسەر رێگەیەکی راست بوون بۆ رێککەوتن". 
 
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسیەنەکیدا دەشڵێت، "نەتەنیاهوو یاری بە سەرۆکی ئەمریکا و باجدەرە ئەمریکیەکان دەکات". ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوانباران لە تەلئەڤیڤ خۆیان لە پەناگەکان ناوە و بەبێ سزا لە تاوانەکەیان دەرناچن". 
 
رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و دواتر سوپای پاسدارانیش بە مووشەک وەڵامی هێرشەکانی دایەوە. تەلئەڤیڤ هەڕەشەی هێرشی زیاتر و ئێرانیش هەڕەشەی وەڵامی تووندتر دەکات.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "ئەگەر سەرۆک ترەمپ لە دیپلۆماسی زیرەک بێت و بیەوێت ئەم جەنگە بوەستێنێت، هەنگاوەکانی داهاتوو گرنگن. پێویستە ئیسرائیل دەستدرێژییەکەی بوەستێنێت". 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا 24 هاووڵاتییان بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون. بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 224 کەس کوژراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە