یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 158 هەزار و 300 تمەنی ئێرانییە

04-02-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمڕۆ چوارشەممە 3600 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار لە بەرامبەر 158 هەزار و 300 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن 158 هەزار و 300 تمەن و کەمترین ئاستیشی 153 هەزار و 700 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 1.8% و لە ماوەی 6 مانگدا بە رێژەی 69.58% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ئێران و ئەمریکا بڕیارە رۆژی هەینی دانوستاندنەکانیان دەستپێبکەنەوە، بەڵام زۆرێک لە شارەزایان گومانیان لە ئەنجامی دانوستاندنەکان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە