رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راگەیێندراوی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر پارێزگای زەنجان، دوو ئەندامی سوپاکە کوژراون.
راگەیێندراوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16-06-2025 لەلایەن سوپای ئەنسارولمەهدی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئیسرائیلدا بۆسەر پارێزگای زەنجان، دوو ئەندامی سوپاکە بە ناوەکانی رەزا نەجەفی و حەسەن رەسووڵی، کوژراون.
ئیجرود شارێکی پارێزگای زەنجانە و ئەنسارولمەهدیش بەشێکە لە سوپای پاسداران، کە لە بواری پاراستنی کەسایەتی و بەرپرسانی ئێران کار دەکات.
لە 13ی حوزەیرانەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکردووە، چەندین جار پارێزگای زەنجان کراوەتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی لە ئێران کوژراون، لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بە سەتان مووشەک هێرشی کردووەتەوە سەر ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ