مانۆڕی دەریایی ئێران و رووسیا سبەی دەستپێدەکات

18-02-2026
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێران و رووسیا رۆژی پێنجشەممە مانۆڕێکى هاوبەشی سەربازی لە دەریاى عومان و باکووری زەریای هیندی بەڕێوەدەبەن. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی شوباتی 2026 حەسەن مەقسوودلوو، گوتەبێژی مانۆڕی سەربازیی ئێران و رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەندەرعەباس لە باشووری ئێران رایگەیاند، مانۆڕەکە سبەی پێنجشەممە دەستپێدەکات و ناوچەی یەکی سەر بە هێزی دەریایی ئەرتەش لە بەندەر عەباس میوانداری دەکات.
 
گوتەبێژی مانۆڕەکە گوتی، مانۆڕەکە بە بەشداری هێزی دەریایی هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت و ئامانجی سەرەکیش پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی لە دەریای عومان و باکووری زەریای هیندی، راهێنان لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەریایی، پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی نەوتهەڵگر، هەروەها هاوکاری و هاوئاهەنگی سەربازیی زیاتری نێوانیانە.
 
بە گوتەی حەسەن مەقسوودلوو، "ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە رەنگدانەوەی سەرنجی هەردوو وڵاتە بۆ پێشهاتەکانی ئێستای دەریای عومان و باکووری زەریای هیندی، هەروەها نیشاندەری پابەندبوونی لایەنەکانە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دەریاییەکان، رووبەڕووبوونەوەی یەکلایەنەخوازی و پشتیوانیکردن لە ئاسایشی بازرگانی دەریایی لەم ناوچەیەدا."
 
ئەلێکسی سێرگیڤ، فەرماندەی ‌کەشتیگەلی رووسیی بەشدار لە مانۆڕەکەش رایگەیاند، ئەنجامدانی مانۆڕەکە ئاماژەیەکە بۆ پابەندیی هێزەکانی دەریایی هەردوو وڵات بۆ برەودان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان.
 
ئەلێکسی سێرگیڤ جەختی لەسەر پەیوەندیی نزیک و دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و گوتی، ئاستی پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێستا لەنێوان هەردوو وڵات دەریدەخات کە دەتوانین زۆرێک لە کێشە و ئالنگارییەکانی دەریایی و کەنار دەریاکان چارەسەر بکەین.
 
فەرماندەی هێزەکانی رووسیی بەشدار لە مانۆڕە هاوبەشەکەدا دەشڵێت: "ئامادەین بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش لە هەر ناوچەیەک، لەوانەش راهێنانی تایبەتمەند و بابەتی وەک ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران. وێنە میدیای ئێڕان

ئێران: ژێرخانی ستراتیژیمان پارێزراون

بەرگریی شارستانیی ئێران دڵنیایی دەداتە خەڵک ژێرخانە هەستیارەکان لە ئاستێکی بەرزی بەرگریدان و هۆشداریش دەدات هێرشکارەکان "باجێکی قورس" دەدەن.