حکومەتی ئێران: ستراتیژیی جەنگ و دانوستاندن بە هاوتەریب پەیڕەو دەکەین

19-02-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایدەگەیێنێت، تاران هاوشانی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، کار لەسەر ستراتیژیی جەنگیش دەکات؛ جەختیش دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکانیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەوپەڕی ئامادەییدان.
 
فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران، لەبارەی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنە نوێیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە شاری جنێڤی سویسرا، زانیاریی نوێی خستەڕوو و رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە راپۆرتێکی وردی لەسەر پرۆسەی گفتوگۆکان پێشکێشی کابینەی حکومەت کردووە.
 
مهاجرانی ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی ئێران لە یەک کاتدا کار لەسەر دوو بژارەی جیاواز دەکات و گوتی: "جەنگ و دانوستاندن دوو ستراتیژن، کە هەردوویان بۆ پاراستنی وڵات، ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیمان، بەشێوەیەکی هاوتەریب کاریان لەسەر دەکرێت."
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران هۆشداریشی دا کە لە کاتێکدا دەرگای دیپلۆماسییان کردووەتەوە، بەڵام چاویان لەسەر سەنگەرەکانیشە و گوتی: "دانوستاندنەکان دەستیان پێکردووە، بەڵام هاوکات هێزەکانی بەرگریمان لەوپەڕی ئامادەیی پێویستدان؛ رێک بەو شێوەیەی کە دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک هەیانبێت."
 
ئەم لێدوانانەی مهاجرانی لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا روونکردنەوەی لەسەر ئاستی پێشچوونی دانوستاندنەکان لەگەڵ واشنتن داوە، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە بۆ دۆسیە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەپلیکەیشینی ڤی پی ئێن

نرخی فیلتەر شکێن لە ئێران پێنج هێندە بەرزبووەتەوە

لە یەکەم رۆژی شەڕەوە ئینتەرنێت لە نێوخۆی ئێران بە تەواوەتی بڕاوە، گوتەبێژی حکوومەت دەڵێت ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی تەنیا بەو کەسانە دراوە کە دەنگیان دەگەیەننە دنیا، خەڵک بۆ ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکان و پەیوەندیکردن بە کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵات روو بکەنە کڕینی ڤی پی ئێن، ئەوەش وای کردووە بازاڕێکی ڕەشی بەرفراوان بۆ فرۆشتنی "فیلتەرشکێن" و رێکخەری ئامێر"کۆنفینگ" دروست ببێت.