پارێزگاری قووم: دامەزراوەی فۆردۆ هیچ مەترسییەکی تیشکی بۆ خەڵک نییە

22-06-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری قوم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی پارێزگاکە و رایدەگەیێنێت، دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، کە لە سنووری پارێزگاکەیانە، هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەی بۆ سەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە نییە و هەموو رێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر.
 
ئەکبەربێهنام جو، پارێزگاری قووم، دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکە لەلایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند، "ساڵی رابردوو مانۆڕی فراوان لەوبارەیەوە کراوە و هەموو سیناریۆکان، تەنانەت بۆ خراپترین دۆخیش، بەتەواوی تاوتوێ کراون".
 
پارێزگاری قووم دڵنیایی تەواو دەداتە دانیشتووانی پارێزگاکە و دەڵێت، "دڵنیا بن کە هیچ جۆرە مەترسییەکی تیشکدانەوە بۆ هاووڵاتییان نییە، تەنانەت لە دووری 500 مەتر لە دامەزراوەکانیشەوە، چونکە رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەمیشە پاراستنی سەلامەتیی خەڵکی کردووەتە کاری لە پێشینەی خۆی."
 
پارێزگاری قووم جەختی کردەوە کە هەموو ستانداردەکانی سەلامەتی لەم ناوەندەدا رەچاوکراون، "بۆیە خەڵکی خۆشەویست دەتوانن بە ئارامییەوە درێژە بە ژیانی رۆژانەی خۆیان بدەن. تەنانەت لە خراپترین بارودۆخدا، وەک هێرشی تووندی ئاسمانی، هیچ هەڕەشەیەک رووبەڕووی خەڵک نابێتەوە."
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 22ی حوزەیرانی 2025، ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی جەنگی  پێشکەتوو ناسراو بە فرۆکەی  بی 2 و بە بۆمبی حەشارشکێنی GBU-57  لە بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی دا، بەگوتەی ترەمپ زیانی گەورەی پێگەیاندوون.
 
ئەم لێدوانەی پارێزگاری قوم لە کاتێکدایە کە دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نیگەرانی لەبارەی سەلامەتیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە دروست بووە. دامەزراوەی فۆردۆ یەکێکە لە گرنگترین ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران کە بەشێکی زۆری لەژێر زەویدا لە ناوچەیەکی شاخاوی دروستکراوە، ئەمەش وایکردووە بە ئامانجگرتنی قورس بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردومانێکی سوپای ئەمریکا  وئیسرائیل بۆسەر شاری ئەهواز

شاری ئەهواز لە باشوووری رۆژئاوای ئێران بۆردوومان دەکرێت

لە بەردەوامیی هێرشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند شوێنیک لە شاری ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێران بۆردوومان کراون و بەگوتەی شایتحاڵەکان دەنگی شەش تەقینەوە بیستراون.