سوپای ئێران: تاوەکو ئێستا 110 درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلمان تێکشکاندوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش) رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 3 درۆنیان لە پارێزگاکانی تاران و کرمان تێکشکاندوون،لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا 110 درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلیان خستووەتەخوارەوە.
 
پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت:"سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە رووبەڕووبوونەوە و بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاسمانی وڵاتەکە بەردەوامە."
 
ئەرتەشی ئێران دەڵێت، شەوی چوارشەممە، 11-03-2026، دوو درۆنی ئیسرائیلی لە جۆری هێرۆن تی پی لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە لە ئاسمانی تاران تێکشکێنران.
 
بە گوێرەی راگەیێنراوەکە ، درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری ئێم کیو-9 لە ئاسمانی شاری کرمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزی زەوینی ئەرتەشەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتەخواڕەوە.
 
ئەرتەشی ئێران ئامارێکیش ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت ؛ لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا 110 درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە تێکشکێنراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە