تەندروستیی ئێران ژمارەی کوژراوان و بریندارانی جەنگ ئاشکرا دەکات

24-06-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، کە لە 13ـی حوزەیران دەستیان پێکرد، "606 کەس کوژراون".
 
محەممەدڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی، 5332 کەسیش بریندارن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-6-2025، محەممەدڕەزا زەفەرقەندی رایگەیاند، 24 کاژێری رابردوو، ئیسرائیل تووندترین هێرش و دەستدرێژییەکانی لە سەرەتای جەنگەوە ئەنجامدا، کە تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ، "107 شەهید و 1342 برینداری لێکەوتووەتەوە".
 
وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، 95٪ـی کوژراوەکان، لەژێر داروپەردوودا گیانیان لەدەستداوە و تەنیا 5٪ـی ئەو بریندارانەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەست داوە.
 
سەبارەت بە دۆخی نەخۆشخانەکان، زەفەرقەندی باسی لەوە کرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی خاتەمئەنبیا لە تاران، ناچاربوون نەخۆشخانەی سووتانی شەهید موتەهەری چۆڵ بکەن. بە گوتەی ئەو، لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەی جەنگدا، سێ نەخۆشخانەیان بەهۆی مەترسییەوە چۆڵ کردووە.
 
زەفەرقەندی  هەروەها گوتیشی، "تیمەکانی تەندروستی لە ئامادەیی تەواودان و سەرەڕای ئەوەی کارمەندانی تەندروستی داواکاریی پێشوویان هەبووە، بە هەموو گیانیانەوە لە مەیدانەکەدا ئامادەبوون و خزمەتی بریندارانیان کردووە و لاپەڕەیەکی دیکەی شانازییان بۆ مێژووی شانازییەکانی رابردوویان تۆمار کرد".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران

ئێران ئامادەیە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی کەم بکاتەوە؛ 'مەرجەکە هەڵگرتنی هەموو سزاکانە'

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە (روونی بکاتەوە)، بەو مەرجەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواوی سزاکانی سەر تاران هەڵبگرێت.